tg-me.com/awiin/1516
Last Update:
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م
گوڵم
به هه‌ر نیگایێ
مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت
ده‌چێته ناو دڵم
هه‌ر به گوێی دڵم
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی
شیعره ئاگرینه‌که‌ت
شیعره ڕيک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه
دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت
تــۆ
ئه‌وینمی
ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکوو
ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی
تۆ
هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا
به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت
به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لادە
له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت
خۆشه‌ویسته‌که‌م
عه‌زیزه‌که‌م
گه‌زیزه‌که‌م
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م
تۆ
هه‌زار ئایه‌تی
له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م
له کاتی تونییایه‌تی
به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ
بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی
تۆ ! قیامه‌تی
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی
تۆ
ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی
تۆ
په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و
ئێسک و خوێنمی
خوێنی خوێنه‌که‌م
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی
چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی
پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و
سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی
شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری
عاسمانی مانی تۆ
جوانه بووکه‌که
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێژوانی تۆ
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لاده
له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت
ها ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی
شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه
ببیه شیعره‌که‌م
ببیه شیعره‌که‌م
تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری
دڵ برووسکه‌که‌ت
تا ڕه‌هابی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه تاسکی
ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت
لاده لاده لاده لاده
له‌چکه ته‌سکه کەسکەکەت
مامۆستا قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)✍
https://www.tg-me.com/us/هۆنراوەے ئەویڹ/com.awiin
BY هۆنراوەے ئەویڹ
Share with your friend now:
tg-me.com/awiin/1516